نه‌وا-كاروان مه‌حمود
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ به‌ڵێنێك نییه بۆ دامه‌زراندن یاخود ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ڵام بێگومان هاوشێوه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست كه كرانه هه‌میشه‌یی داكۆكی له مافی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كه‌ین بكرێنه هه‌میشه‌یی.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندی مامۆستایانی گرێبه‌ست داوای ئه‌وه‌شمان كردووه مامۆستایانی وانه‌بێژ كه چه‌ند ساڵێكه له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و شاره‌زاییان په‌یدا كردووه‌و هه‌ندێك جار وانه‌بێژه‌كان به‌ساڵێك پاره‌كانیان پێدراوه خزمه‌تیان له‌به‌رچاو بگیرێت و بكرێنه هه‌میشه‌یی و داكۆكیمان لێكردوون.
وتیشی: "داوامانكردووه دامه‌زراندن بۆ مامۆستایان بكرێته‌وه‌و كێشه‌ی كه‌می پسپۆڕی و میلاك له ناوه‌نده‌كانی خوێندن پڕبكرێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش داكۆكیمان له‌وه‌كردووه كه ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌بێژن خزمه‌تیان له‌به‌رچاو بگیرێت و له‌كاتی دامه‌زراندن یاخود ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نوێ ئه‌وان له پێشینه‌بن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هیچ به‌ڵێنێك نییه بۆ دامه‌زراندن یاخود ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نوێ به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌ی به‌رچاومان روونه ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ دامه‌زراندن و هه‌ركات ئه‌وه‌ش بكرێت بێگومان ئێمه داكۆكی له مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كه‌ین.