نه‌وا
كۆریای باكور رایگه‌یاند، "تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ"یان ئه‌نجامداوه، كه "هه‌ڵوێست و پێگه‌ی ستراتیژی"ی پیۆنگ یانگ ده‌گۆڕێت.
ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی به‌رگریی نیشتمانیی كۆریای باكور به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، "دوێنێ له گۆڕه‌پانی سوهی-ی تایبه‌ت به هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرد تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگیان ئه‌نجامداوه".
ئه‌كادیمیاكه راشیگه‌یاندوه "ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه گرنگه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاریگه‌ریی به‌رچاوی له گۆڕینی هه‌ڵوێست و پێگه‌ی ستراتیژیی كۆریای باكور ده‌بێت"، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی تر ئاشكرابكات.