لەعیراق خەرجكردنی یەك ترلیۆن دینار بۆ كەسانی ساختەكار ئاشكرا دەبێت

14 خولەک پێش ئێستا عێراق

خەرجكردنی زیاتر لە یەك ترلیۆن دینار بۆ كەسانی ساختەكار لەعیراق ئاشكرا دەكرێت كە توانیویانە یاسای قوربانیانی دەستی تیرۆر لە ساختەكردنی بەڵگە نامە فەرمییەكاندا بەكار بهێنن.
حەیدەر موتیری پەرلەمانتاری عیراق بڵاویكردوەتەوە، زیاتر لە یەك ترلیۆن دینار بۆ كەسانی ساختەكار خەرجكراوەو داوایان لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردوە دەستوەردان بكات لە كۆكردنەوەی ئەو پارەیە كە بۆ تۆمارو مامەڵە خانەنشینیە ساختەكان خەرجكراون.
وتوشیەتی: لەو بەڵگەنامانەی دەستكەوتون ئەو ساختەكارانە یاسای قوربانیانی دەستی تیرۆر بە شەهیدو برینداریان بەكارهێناوە تاكو بەخشینی پێوەربگرن و ئێستا دەركەوتوە سەرجەم بەڵگەنامەكان ساختەكراون و پارەكەشیان بۆ خەرجكراوە.
جێی ئاماژەیە حكومەتی عیراق ماوەی چەند مانگێكدا هەڵمەتی دەستگیركردن و ئاشكراكردنی گەندەڵكارانی راگەیاند، توانیویەتی سەدان ملیۆن دینار و سەروەت و سامانی وڵات بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group