كەربەلا.. ژنە چالاكوانێك كوژرا

17/01/2020 عێراق

نەوا
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ژنە چالاكوانێكی بواری پزیشكی لەرێگەی چەكی بێدەنگەوە لەپارێزگای كەربەلا كوژرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بەچەكی بێدەنگ تەقەیان لەژنە چالاكوانێكی بواری پزیشكی كردوە بەناوی هودا خزەیر، بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە گیانی لەدەستداوە".
دوابەدوای ئەو رووداوە خۆپیشاندەرانی كەربەلا وەك وەفایەك بۆ ئەو ژنە چالاكوانە، لەناو خۆپیشاندانەكاندا پرسەو ماتەمینیان بۆ راگەیاندوە.
پێشتریش میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردبوەوە لە شاری بەغداش چالاكوانێك بە تەقەی چەكدارانی نەناسراو كوژراوە.
بەپێی ئامارێكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر لە 30 چالاكوان كوژراون و چەندین چالاكوانی تریش رفێنراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group