دادگای باڵای فیدراڵی: هیچ بڕیارێكمان سەبارەت بەدەركردنی هێزە بیانییەكان نەداوە

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق رەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكیان سەبارەت بەدەركردن یان مانەوەی هێزە بیانیەكان لەسەر خاكی عیراق دابێت.
لەوبارەیەوە ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "دادگاكەمان هیچ بڕیارێكی سەبارەت بەدەركردن یان مانەوەی هێزە بیانیەكان لەسەر خاكی عیراق نەداوە".
پێشتریش عەلی غانمی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەنگدانی پەرلەمان لەسەر یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكان حكومەت ناچاردەكات بە دەركردنی ئەو هێزانە.
لای خۆیشیەوە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان سەبارەت بەبڕیارەكە ئاماژەی بەوەدابوو، بڕیارەكەی پەرلەمان پەلەی تێداكرا و نایاساییە، چونكە پەرلەمان ناتوانێت لەو جۆرە بڕیارانە دەربكات و بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی هەیە، كە ئەوە روندەكاتەوە پەرلەمان مافی ئەوەی نییە بڕیاری جێبەجێكردنی ناچاری بۆ حكومەت دەربكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group