نه‌وا
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، بارودۆخی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌قامگیر نیه هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وامن له جێهێشتنی شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان.
كۆمیسیۆنی كۆچبه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی كۆچبه‌رانی سوریا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، 244 هه‌زار و 810 سوری به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی وڵاته‌كه‌یانه‌وه له ئێستادا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له 14 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌و دوای هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا 19 هه‌زار و 861 كه‌س له سوریاوه ئاواره‌ی هه‌رێم بوون.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، " رۆژانه به تێكڕا 46 كه‌س له باكوری سوریاوه ئاواره‌ی عیراق ده‌بن".
كۆمیسیۆنی كۆچبه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ وڵاتی خۆیان ڕایگه‌یاندووه، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا 809 خێزان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به خواستی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سوریا.