نەوا-
بەگوێرەی ئامارێكی ناوەندی كۆنتڕۆڵ و بەرگرتن لەنەخۆشییەكان لەئەمریكا، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئیبۆلا لەكۆماری دیموكراتیی كۆنگۆ دوو هەزار توشبوی تێپەڕاندوەو لە پێنج پارێزگادا بڵاوبوەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكە تاوەكو هەفتەی رابردو لە كۆماری دیموكراتیی كۆنگۆ دوو هەزارو 124 حاڵەتی توشبو پشتڕاستكراو و 828 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار كراون، لە ئۆگەندا 20 توشبوی پشتڕاستكراوەو دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبون و هەمو توشبوەكانی كامپالای پایتەختی ئەو وڵاتەش پەیوەندییان بە گەشتكردنەوە هەبوە.
جێی ئاماژەیە، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندوە، بڵاوبونەوەی پەتاكە دۆخێكی لەناكاوی تەندروستیی گشتییەو نیگەرانیی نێودەوڵەتیی لێكەوتوەتەوە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەڕەنگاربونەوەی.