نه‌وا
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ده‌ره‌وه‌ی چین و سستی له بازاڕه جیهانیه‌كان، نرخی زێڕ بۆ به‌رزترین ئاستی حه‌وت ساڵی رابردوو به‌رزبوه‌ته‌وه.
له بازاڕه جیهانیه‌كان نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ گه‌یشته هه‌زار و 680 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخی تۆماركراوه له ساڵی 2013ه‌وه تۆمار كراوه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی داته‌پینی ئابوری جیهان به هۆی كۆڕۆناوه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ هه‌زار و 700 دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
زێڕ به كانزایه‌كی گرانبه‌ها داده‌نرێت كه له كاتی قه‌یرانه داراییه‌كان و ترس له داڕمانی ئابوری سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنان بۆ پارێزگاری له‌سه‌رمایه‌كانیان و خۆبه‌دورگرتن له زیان، روو له كڕینی ده‌كه‌ن و به به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ری، نرخه‌كه‌ی هه‌ڵده‌كشێت.