نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران تووشبوونی 44 كه‌سی تری به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ولاته راگه‌یاند.
كیانوش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 44 حاڵه‌تی تری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ولاته‌كه‌یان تۆمار كراون.
وتیشی، له ئێستادا كۆی تووشبوانی كۆرۆنا له ئێران 139 كه‌سه و 19 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نزیكه‌ی نیوه‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له پارێزگای قومن و له پارێزگانی كرماشان و لۆڕستانی رۆژهه‌لاتی كوردستانیش دوو حاڵه‌ت تۆمار كراون.
راگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره فه‌رمیه له كاتێكدایه به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی تاران پێیان وایه ئاماری تووشبوان و ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆر له‌وه زیاتره.
هه‌رچی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاشه باسی له‌وه‌كردووه، كه تاران به مه‌به‌ست ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا ده‌شارێته‌وه.