توركیا كاریگەری دەرمانە چینیەكانی لەسەر تووشبوانی كۆرۆنا راگەیاند

پێش 2 هەفتە جیهان
نەوا
وەزیری تەندروستی توركیا باس لەوەدەكات، ئەو دەرمانانەی لە چینەوە بەدەستیان گەیشتووە لەسەر ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا تاقیان كردونەوە و ئەنجامەكان ئەرێنین.
فەخرەدین كۆجە وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند، دەرمانەكانی چینیان لەسەر 136 نەخۆش تاقیكردۆتەوە، كە لە ژێر چاودێری چڕدا بوون.
وتیشی، دەرمانەكان كاریگەری باشیان هەبووە و لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی ئەو نەخۆشانە رادەگەیەنن كە بەهۆیانەوە چاكبوونەوە.
لە توركیا نزیكەی دوو هەزار كەس تووشی كۆرۆنابوون و بە هۆی ڤایرۆسەكەوە 44 كەس مردوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group