نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى له شارى به‌غدا له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه رفێندرا، دادگاى ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ رۆژنامه‌نوسێكى ئۆپۆزسیۆن ده‌ركرد.
ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ئێرانى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، دادگاییكردنى رۆژنامه‌نوس "روحوڵڵا زه‌م" به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕێكی ئۆپۆزسیۆن له‌مانگى پێنجه‌وه ده‌ستیپێكردوه و ناوبراو له‌لایه‌ن دادگایه‌كى ئێرانیه‌وه سزاى له سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
رۆژى 14-10-2019 سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاویكرده‌وه، له پرۆسه‌یه‌كى هه‌واڵگریى ئاڵۆزدا "روحوڵڵا زه‌م" ده‌ستگیركراوه.
به‌پێى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كانیش، ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریى عیراقى نزیك له ئێرانه‌وه له رۆژى 12ى هه‌مان مانگ له كاتێكدا له پاریسى فه‌ره‌نساوه گه‌یشتوه‌ته به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له "چله‌ى ئیمام حسێن"، ده‌ستگیركراوه و راده‌ستی هه‌واڵگریى سوپاى پاسداران كراوه.