سەرۆك وەزیرانی نوێی فەرەنسا دەستنیشان كرا

03/07/2020 جیهان

نەوا
دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا، سەرۆكی ئەو وڵاتە كەسێكی تر بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كرد.
پاش ئەوەی ئیدوار فلیپ سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی رادەستی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی وڵاتەكەی كرد، دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەندكرا.
بە چەند كاتژمێرێك سەرۆكی فەرەنسا بڕیاریدا جان كاستێكس وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی وڵاتەكەی دەستبەكار ببێت.
ئێدوارد فیلیپ چەند رۆژێك پێش ئێستا وەكو سەرۆكی شارەوانیی شاری لاهاڤەر هەڵبژێردرایەوە، دەكرێت ببێتە ركابەرێكی بەهێزی ماكرۆن لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group