ئێران.. 154 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

03/07/2020 جیهان

نەوا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، دوو هەزار و 566 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆمار كراون.
سیما سادات لاری لە پرێس كۆنفرانسێكدا راشیگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 154 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا 235 هەزار و 429 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ولاتەكەیان تۆمار كراون و 11 هەزار و 260 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەوتەی ناوبراو دۆخی پارێزگاكانی كرماشان، سنە، ئیلام، خوزستان، هۆرموزگان، بوشەهر و خوراسان بە تەواوەتی مەترسیدارە و ژمارەی تووشبوانی كرۆنا لەو پارێزگایانە بە خێرایی لە بەرزبوونەوەدایە.

 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group