نه‌وا
بۆیه‌كه‌م جار له ماوه‌ی 9 ساڵی رابردوودا نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ گه‌یشته هه‌زار و 800 دۆلار.
رۆژی چوارشه‌ممه له بازاڕه جیهانیه‌كان نرخی یه‌ك ئۆنسه (28.35 گرام) زێڕ به هه‌زار و 800 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له ساڵی 2011ه‌وه ئه‌مه به‌رزترین نرخی تۆماركراوی زێڕه له بازاڕه جیهانیه‌كان.
زێڕ وه‌ك یه‌كێك له گرانبه‌هاترین كانزاكان له كاتی قه‌یران و سستی بازاڕه‌كاندا خواستی له‌سه‌ر زیاد ده‌بێت و سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ خۆبه‌دورگرتن له زیان و له‌ده‌ستدانی سامانه‌كه‌یان روو له كڕینی ده‌كه‌ن.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زۆربه‌ی چالاكیه بازرگانی، پیشه سازی و ئابوریه‌كان سستیان تێكه‌وتووه و ئه‌وه‌ی وایكردووه قه‌یرانی دارایی زۆربه‌ی وڵاتان بگرێته‌وه و به هۆیه‌وه بازرگانان به كڕینی زێڕ هه‌وڵی پارێزگاری له سامانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.