نه‌وا
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له به‌سڕه كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كێشه و داواكارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجامده‌دات، به فه‌رمی داواكاریی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌ش ده‌درێته مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ت ده‌بێت به دۆخی پارێزگاكه و چه‌ند داواكارییه‌ك تاووتوێ ده‌كرێن.
له‌و باره‌یه‌وه عوده‌ی عه‌واد نوێنه‌ری به‌سڕه له په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، ژماره‌یه‌ك داواكاری و كێشه‌ی هاووڵاتیانی پارێزگاكه ئاماده‌كراون و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مسته‌فا كازمی ده‌كرێن، كه له‌نێویاندا به‌هه‌رێمكردنی به‌سڕه داواكارییه‌كی سه‌ره‌كیی خه‌ڵكی پارێزگاكه ده‌بێت.
وتیشی "سبه‌ینێ داواده‌كه‌ین مسته‌فا كازمی داواكاریی به‌هه‌رێمكردنی به‌سڕه ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بكات بۆئه‌وه‌ی بخرێته راپرسی و ده‌نگدانه‌وه".
پرسی داواكاریی به هه‌رێمكردنی به‌سڕه، نوێ نییه، پێشتریش چه‌ندینجار گروپ و رێكخراوی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده و په‌رله‌مانتاری به‌سڕه ئه‌و پرسه‌یان وروژاندووه، ته‌نانه‌ت ئاڵایه‌كیش بۆ هه‌رێمه‌كه دیزاین و پێشنیاركراوه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی جدییان له حكومه‌تی فیدراڵه‌وه بۆ ئه‌و داواكارییه ده‌ستنه‌كه‌وتوه.