جۆب بێلینگهام بەهۆی وەرگرتنی كارتی زەردەوە ناتوانێت روبەڕوی براكەی ببێتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
جۆب بێلینگهامی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر ریال مەدرید بەهۆی سزاوە بەشداری ناكات، ئەوەش رێگری لە روبەڕوبونەوەی براكەی دەكات لە یاری داهاتودا.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، جۆب بێلینگهامی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر ریال مەدرید بەهۆی راگرتن و سزادانیەوە بەشداری ناكات، دوای ئەوەی بەرامبەر بە یانەی مۆنتەری كارتی زەردی وەرگرت، ئەمەش وایكرد هەلی روبەڕوبونەوەی براكەی لە یاری داهاتوی مۆندیالی یانەكان لەدەست بدات، ناوبراو پێشتریش كارتێكی دیكەی زەردی وەرگرتبو.
راشگەیەنراوە، دۆرتمۆند لە یاریگای مێتلایف روبەڕوی یانەی ریال مەدرید دەبێتەوە، بەڵام جۆب بێلینگهام دوای ئەوەی دوەم كارتی زەردی لە پاڵەوانێتییەكەدا وەرگرت، ناچارە بۆ یەك یاری سزای بەسەردا بسەپێنرێت، یارییەكەی دۆرتمۆند و مەدرید دەبوە ساتێكی شانازی بۆ خێزانی بێلینگهام چونكە جۆب بێلینگهامی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندو جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید كە برای یەكترن روبەڕو دەبونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group