نەوا-
وەزارەتی نەوتی میسر بڵاویكردەوە، كەشتییەكی هەڵكەندنی بیرە نەوت لە كەنداوی سوێس لەرۆژهەڵاتی وڵاتەكە ژێرئاوكەوت.
وەزارەتی نەوتی میسر ئاشكرایكردوە، زانیاریان پێگەیشتوە لەبارەی ژێرئاوكەوتنی كەشتییەكی هەڵكەندنی بیرە نەوت بەناوی (ئادەم مارین 12)ی كۆمپانیای نەوتی كەناراوی شوخەیرە لە ناوچەی جەبەل زەیت.
باسلەوەشكراوە، كەریم بەدەوی وەزیری نەوت و سەرچاوە كانزاییەكان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەكەو لەنزیكەوە چاودێریكردنی هەوڵەكانی رزگاركردن ڕێوشوێنی بەپەلەی گرتوەتەبەرو لەشوێنی روداوەكە ئامادەن.
راشگەیەنراوە، لەو روداوەدا سێ كەس گیانیانلەدەستداوە 6ی تریش رزگاركراون و هەڵمەتەكانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی 21 كەسیش كە بێسەروشوێنبون بەردەوامە.