نه‌وا
نرخی زێڕ له بازاڕه جیهانیه‌كان به‌رزترین ئاستی له مێژوودا تۆماركرد و هه‌ڵكشانی گرژیه‌كانی نێوان دوو زلهێزی ئابوری جیهان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌تی.
رۆژی دووشه‌ممه له بازاڕه جیهانیه‌كان نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار 938 بۆ هه‌زار و 943 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر نرخی پێوانه‌یی ساڵی 2011ی تێپه‌ڕاند، به‌ڵكوو به رێژه‌ی 1.6% له‌و نرخه‌ش به‌رزتربوه‌وه.
نرخی زێڕ كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو، چه‌ند رۆژێك بوو كه ناجێگیری پێوه‌دیاربوو، به‌ڵام رۆژی دووشه‌ممه و له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان سه‌رتا له ئاسیا و دواتر له ئه‌وروپا نرخی زێڕ و كانزا گرانبه‌هاكانی تر روویان له هه‌ڵكشان نایه‌وه.
ئابوری‌ناسان و شاره‌زایانی بواری بازاڕ هۆكار به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ بۆ هه‌ڵكشانی گرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین و به‌رده‌وامی قه‌یرانی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی ناوده‌به‌ن.
له كاتی قه‌یرانه ئابوریه‌كاندا سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ پارێزگاری له سامانه‌كه‌یان په‌نا بۆ كڕینی زێڕ ده‌به‌ن و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و وه‌ستان و سستبوونی چالاكیه ئابوری، بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كان، قه‌یرانی دارایی جیهانی گرتوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا خواست له‌سه‌ر زێڕ زیادی كردووه.