نه‌وا
عالیه نوسێف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق داواده‌كات، لێپرسینه‌وه له فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه بكرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كوێتییه‌كان زیاتر به‌رگرى له مافى كوێت كردوه و له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌ى هۆشیار زێبارى وه‌زیرى پێشوترى ده‌ره‌وه ده‌ڕوات.
عالیه نوسێف له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: پرۆسه‌ى په‌یوه‌ستكردنى عیراق به كوێته‌وه له‌رێگه‌ى هێڵى شهمهندۆفێرهوه وه‌ك پێوه‌نانى گولـلهیهكى ره‌حمه‌ته به پرۆسه‌ى به‌نداوى فاوى گه‌وره.
باسى له‌وه‌شكردوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه به خۆشه‌ویستى و شانازیه‌وه به‌رگرى له كوێتى دراوسێ كردوه له كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى وزارى "عیراق – كوێت" به‌شێوه‌یه‌ك كوێتیه‌كان هه‌ستیان كردوه دوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه له برى یه‌ك وه‌زیر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشى وایه، ئه‌و بابه‌ته پرۆسه‌یه‌كى ستراتیژییه و له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌دا نییه و له بنه‌ڕه‌تدا مافى ئه‌وه‌ى نییه دانوستانى له‌باره‌وه بكات، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندایه و پێویسته ئه‌و بابه‌ته بنێردرێته به‌رده‌م نوێنه‌رانى گه‌ل له په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها عالیه نوسێف ده‌ڵێت "پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستوه‌ردان بكات و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه له وه‌زیرى ده‌ره‌وه بكات كه له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌ى هۆشیار زێبارى وه‌زیرى پێشوترى ده‌ره‌وه كارده‌كات و به‌رگرى له مافى كوێتیه‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت بوهتهجێى سه‌رسوڕمانى كوێتییهكانیش".