نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران ده‌ڵێت، ئاماری فه‌رمی حكومه‌ت له باره‌ی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به زایرۆسهكه ناڕاسته و ده‌ستكاری كراون.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی حكومه‌تی ئێران زیاتر له 328 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 19 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د ره‌زا مهجبوب فه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به رۆژنامه‌ی جه‌هانی سه‌نعه‌تی راگه‌یاندوه، ئاماری راسته‌قینه‌ی كۆرۆنا بیست هێنده‌ی ئاماری فه‌رمیه و حكومه‌ت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سیاسی و ئه‌منی ئاماری راسته‌قینه ده‌شارێته‌وه و ئاماری ساخته و ده‌ستكاریكراو به‌خه‌ڵك راده‌گه‌یه‌نێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئاماری فه‌رمی كۆرۆنا له ئێران جێگه‌ی متمانه‌پێكردن نییه.
رۆژنامه‌ی جه‌هانی سه‌نعه‌ت كه به مانشێتی " ئاماری فه‌رمی حكومه‌ت جێی متمانه نییه" وته‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوكردبوه‌وه، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی چاودێری راگه‌یاندنه‌وه داخرا.