نه‌وا
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى روسیا دروستكردنى یه‌كه‌مین ڤاكسینى دژه ڤایرۆسى كۆرۆناى له جیهاندا راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن زانایانى وڵاته‌كه‌یه‌وه دروستكراوه.
ئه‌مڕۆ 11-8-2020 پوتین له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى حكومه‌تی روسیا له رێگه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه وتى "پێمڕاگه‌یه‌ندراوه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) یه‌كه‌م ڤاكسینى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا تۆماركراوه".
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواى له میخائیل موراشكۆ وه‌زیرى ته‌ندروستیى روسیا كردوه زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه پێشكه‌ش بكات.
ڤلادیمێر پوتین وتیشی "ده‌زانم ڤاكسینه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆرباش كارده‌كات و به‌رگرییه‌كى جێگیر بۆ جه‌سته دروستده‌كات".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی روسیا، ڤاكسینه‌كه له سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه پێویسته‌كاندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كێك له كچه‌كانى خۆیشى پێ كوتراوه.
هەر لە كۆبونەوەكەدا وەزیری تەندروستیی روسیا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە لە مانگی داهاتوەوە دەستپێدەكات و سەرەتاش لە دوو ناوەند دەبێت، كە ئەوانیش سەنتەری "گمالیا" و كۆمپانیای "بایۆفارما"یە.
له‌ئێستادا 20 ملیۆن و 275 هه‌زار زیاتر مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، زیاتر له 13 ملیۆن و 201 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه، گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته 739 هه‌زار و 512 كه‌س.
ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه له ریزبه‌ندیی توشبواندا، پاشان به‌رازیل و هیندستان و روسیا دێن.