نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد له ساڵی 2017 داوای كوشتن و له‌ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌دی كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند، ئه‌وه ده‌ریده‌خات كه هه‌ڵسوكه‌وتی واشنتۆن هاوشێوه‌ی گروپه تیرۆریستیه‌كانه.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز باسی له‌وه‌كردووه، كه ساڵی 2017 و دوای هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر خان شه‌یخون پشتیوانی له له‌ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كردووه، به‌ڵام جه‌یمس ماتیس وه‌زیری ئه‌و كاتی بەرگری دژی ئه‌و داوایه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دانپیانانه‌كه‌ی ترامپ ئاستی نزمی بیركردنه‌وه له حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌رده‌خات و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واشنتۆن یاساشكێنه و بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی گروپه تیرۆریستیه‌كان ده‌نوێنێت و پابه‌ندی هیچ یاسا و رێسایه‌كی مرۆیی و ئه‌خلاقی نابێت و سڵ له ئه‌نجامدانی تیرۆر ناكاته‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كه قسه‌كانی ترامپ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانی سیسته‌می چه‌ته‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات.
دوابه‌دوای هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر خان شه‌یخون كه بووه هۆی كوژرانی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوری، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی حكومه‌تی سوریایان به‌و كاره تۆمه‌تبار كرد و له تۆڵه‌شدا چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كرانه ئامانجی هێرشی موشه‌كی ئه‌مریكا.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی سوریا ئه‌و هێرشه‌ی خسته ئه‌ستۆی گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پشتیوانی له نه‌یارانی ده‌كه‌ن.