توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 30 ملیۆنی تێپەڕاند

17/09/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 30 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، بەڵام نزیكەی 22 ملیۆنیان چاكبونەتەوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometers ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتوەتە سەروو 30 ملیۆن و 42 هەزار كەس.
بەپێی هەمان داتا، "ئەمریكا، هیندستان، بەڕازیل، روسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مەكسیك، ئەفریقای باشور، ئیسپانیا و ئەرجەنتین" زەرەرمەندترین 10 وڵاتی جیهانن و تەنها چوار وڵاتی سەرەتای ریزبەندییەكە نزیكەی 18 ملیۆن توشبویان هەیە.
هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان لە جیهاندا گەیشتوەتە 945 هەزار و 159 كەس، تائێستاش 21 ملیۆن و 808 هەزار و 302 كەس چاكبونەتەوە.
هەرچی عیراقیشە تائێستا 303 هەزار و 59 توشبوی تۆماركردوە و لە پلەی 18یەمین وڵاتی زەرەرمەنددایە، 8 هەزار و 248 توشبوش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها 237 هەزار و 241 توشبوش چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group