ئەمریكا سزای بەسەر 45 كەسایەتی و كۆمپانیای سەر بە ئێراندا سەپاند

18/09/2020 جیهان

نەوا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ناوی 45 كەسایەتی و كۆمپانیای سەر بە ئێران و حزبولای خستە لیستی سزاكانەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ئەو كەس و كۆمپانیایانە زیاتر لە بواری تەكنەلۆجیا و هێرشی ئەلكترۆنیدا چالاك بوون و زۆرینەیان سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانن.
ستیڤن منوچین وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاندووە، یەكێك لەو كۆمپانیایانەی خراوەتە لیستی سزاكانەوە، كۆمپانیای رانایە كە بۆ چەندین ساڵ رۆڵی هەبووە لە ئەنجامدانی هێرشی ئەلكترۆنی و سیخۆڕی بەرامبەر بە كۆمپانیا نیچودەوڵەتیەكان و بەرهەڵستكارانی ئێران.
رونیشیكردۆتەوە، كۆمپانیای رانا و گروپەكانی سەر بەو كۆمپانیایە لانیكەم لە 15 وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا هێرشی ئەلكترۆنیان ئەنجام داوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group