پەرلەمانی عیراق پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن یەكلادەكاتەوە

26/09/2020 عێراق

نەوا
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لە یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان یەكلابكاتەوە، دیار نییە بازنەكان لەسەر ئاستی پارێزگا دەبن، یان بچوكتر دەكرێنەوە.
لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردندا تەنیا ماددەی 15ی یاساكە ماوە، كە باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوەی فرەبازنەیی دەكات، ئەوەش ململانێی خستووەتە نێوان لایەنە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانەوە.
كورد لەگەڵ ئەوەدایە بازنەكانی هەڵبژاردن وەكو خۆیان بمێننەوە و هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن بێت، كە لەم پرسەدا چەند لایەنێكی دیكەی شیعی پشتگیریی دەكەن، بەتایبەت فەتح و دەوڵەتی یاسا، بەڵام سەدرییەكان و هەندێك لایەنی دیكەی شیعە لەگەڵ ئەوەدان بازنەكانی هەڵبژاردن لە ئاستی پارێزگا بچوكتر بكرێنەوە.
كورد ترسی ئەوەی هەیە، ئەگەر بازنەكانی هەڵبژاردن بچوكتر بكرێنەوە، لەناوچە جێناكۆكەكان دەنگێكی زۆری بفەوتێت و ژمارەی كورسییەكانی كەم بكات.
هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە، بەڵام دیار نییە لایەنەكان گەیشتونەتە رێككەوتن و دەتوانن پرسەكە لە پەرلەماندا یەكلابكەنەوە یان نا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group