نه‌وا
له روداوێكى سه‌یر و ده‌گمه‌ندا، پیاوێكى هیندى، كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاى ده‌په‌رست، به‌هۆى چوار رۆژى به‌رده‌وام له نوێژ و رۆژو و پاڕانه‌وه بۆ چاكبونه‌وه‌ى ترامپ له په‌تاى كۆرۆنا، گیانیله‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى هیندستان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، كریشنا ئه‌و پیاوه هیندیه‌ى له ویلایه‌تى "تیلانجانیا"ى ئه‌و وڵاته، كه دۆناڵد ترامپى ده‌په‌رست، به جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچى دوایى كردوه، كریشنا دواى ئه‌وه‌ى بیستویه‌تى ترامپ توشى په‌تاى كۆرۆنا بوه ماوه‌ى چوار رۆژى به‌رده‌وام نوێژ و رۆژ و نزاى كردوه بۆ چاكبونه‌وه‌ى، له‌كاتى خواردنه‌وه‌ى چا له ماڵى یه‌كێك له خزمه‌كانى، ته‌ندروستى تێكچوه و براوه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، كریشنا به‌هۆى كۆرۆناكه‌ی ترامپه‌وه توشى غه‌م و خه‌فه‌ت بوه و دواى گه‌یشتنى به نه‌خۆشخانه، پزیشكان ئاشكرایانكردوه به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه كۆچى دوایى كردوه، هه‌روه‌ها بارودۆخى ده‌رونیشى كاریگه‌رى هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌و روداوه و مردنى.
ئه‌و پیاوه هیندییه، ترامپى وه‌ك "خواوه‌ند" له قه‌ڵه‌م ده‌دا و پێشتر وتبوى له خه‌ونیدا بینیویه‌تى، په‌یكه‌رێكیشى له شارۆچكه‌كه‌ى بۆ ترامپ دروستكردبو، هه‌روه‌ها ماڵه‌كه‌ى ناونابو په‌رستگاى ترامپ.