نه‌وا
ئه‌مریكا كۆتاییهاتنی ماوه‌ی گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران به فه‌رمی ناناسێت و هۆشداریش ده‌داته ئه‌و وڵاتانه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر وڵات و كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكات سزا ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه، له 19ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه سه‌رجه‌م سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی فرۆشتنی چه‌ك به تاران به واتای پێشێلكردنی بڕیارنامه‌كانی 1929 و 1747 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه.
ئه‌مریكا له مانگی ئابدا به ئاماژه‌دان كاراكردنی میكانیزمی په‌له‌پیتكه رایگه‌یاندبوو، له ماوه‌ی مانگێكدا سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئێران و وڵاتانی تری به‌شدار له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی باسیان له‌وه‌كردبوو، میكانیزمی په‌له‌پیتكه ته‌نها له‌لایه‌ن به‌شداربووانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیه‌وه كارا ده‌كرێت و ئه‌مریكا به هۆی كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه ناتوانێت په‌نا بۆ كاراكردنی ببات.
هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 له رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 گه‌مارۆی چه‌ك له سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرا.
ئه‌مریكا پێشتر له مانگی ته‌موزدا هه‌وڵیدابوو ماوه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی درێژبكاته‌وه، به‌ڵام له كۆی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش 13 ئه‌ندام دژی پێشنیازه‌كه‌ی بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ش واشنتۆن سوربوونی خۆی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه راگه‌یاندبوو.