نه‌وا
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، به‌شێك له خانه‌نشینان موچه‌ى سێ مانگیان ده‌فه‌وتێت و ناویان له موچه‌ى مانگى ئه‌یلولیشدا نه‌بووه.
عه‌بدولستار مه‌جید، له داواكارییه‌كدا، كه پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كردوه و له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوكیش بڵاویكردوه‌ته‌وه، باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له یه‌كی ته‌موزی ئه‌مساڵ خانه‌نشین بون و موچه‌ی مانگه‌كانی 4، 5 و 6یان له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتوه، موچه‌كانیان ده‌فه‌وتێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی مانگی 9ی دابه‌شكردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگانه‌یان فه‌وتاوه، ناویشیان له لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 9ی خانه‌نشینیدا نییه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵى ئیسلامى، داواش ده‌كات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزێته‌وه.