وتەبێژی حكومەتی عیراق: بەرژەوەندییە باڵاكان دەخەینە پێش هەمو شتێكەوە

50 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا جەختیكردەوە، حكومەتی عیراق بەڕۆحێكی نیشتمانییەوە كە پشت بە دەستور دەبەستێت، بەرژەوەندییە باڵاكانی سەرجەم عیراقییەكان دەخاتە پێش هەمو شتێكەوە، چاوی لە گفتوگۆ چاوەڕوانكراوەكەی 1/12ـەیە.
وتیشی: رێزگرتن لە پێگەی دەستوریی هەرێمی كوردستان لە ژێر چەتری سیستمی فیدراڵیدا پابەندبونێكی یاسایی نەگۆڕەو كورد بەشێكی رەسەنە لە پێكهاتەی نیشتمانیی عیراق و هەموو عیراقییەكان لە ئەرك و مافدا یەكسانن.
وتەبێژی حكومەتی عیراق راشیگەیاندوە،  حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی لە بنەما نیشتمانییەكانی و بەرنامەی حكومەتەكەی لانادات كە بریتییە لە نەهێشتنی چەك لە دەرەوەی دەسەڵات، بەقاچاخ نەبردنی نەوت و پارەو بەفیڕۆنەدانی سامانی گەلی عیراق.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group