نه‌وا
ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكى بیلاروسیا، كه به كۆتا "دیكتاتۆرى كیشوه‌رى ئه‌وروپا" ناوده‌برێت، نیازى خۆى بۆ به‌جێهێشتنى ده‌سه‌ڵات راگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵی "بیلتا"ی بیلاروسیا له زارى لۆكاشینكۆوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌ك داناڕێژنهوه كه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی خۆیدا بگونجێت، به‌جۆرێك هه‌ر كه ده‌ستورى نوێ دانرا، چیتر سه‌رۆك نابێت.
سه‌رۆكی بیلاروسیا باسى لهوهكردوه، پێویستییان به‌وه‌یه ده‌ستورێكى نوێ دابنێن، كه سود به وڵاته‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت "نامه‌وێت وڵات به‌ره‌و له‌ناوچون بچێت".
ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆى 66 ساڵ، له ساڵی 1994ه‌وه ده‌سه‌ڵاتى بیلاروسیاى گرتوهتهدهست و له‌و كاته‌شه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ناونراوه "كۆتا دیكتاتۆرى ئه‌وروپا"، له كۆتا خۆپیشاندانه‌كانى وڵاته‌كه‌شى 19 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون و زۆرینه‌ى كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رن یاخود دورخراونه‌ته‌وه.