شیكەرەوەیەكی سیاسی: كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كۆتاییان نەهاتوە

07/12/2020 عێراق

نەوا
سەباح تائی شیكەرەوەی دیاری سیاسیی عیراق پێیوایە، تائێستاش كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كۆتاییان نەهاتوە و چارەسەرەكان تەنها خراونەتەسەر كاغەز بۆ تێپەڕاندنی بودجە.
سەباح تائی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "هەندێك لە دەروازە سنورییەكانی هەرێم لە هەموو كاتەكاندا بۆ هەموو شتێك كراوەن و پابەندی رێوشوێنەكانی ناوەندنابن، سەرەڕای ئەوەی هەندێك كاڵا قەدەغەكراوە، بەڵام دەروازەی سنوریی هەیە كاتی دیاریكراوی هەیە بۆ هاوردەكردنی كاڵای دیاریكراو".
باسی لەوەشكردوە، كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بەتایبەتی كێشەی نەوت چارەسەردەكرێن و ناوەند دەتوانێت هەرێم پابەندبكات بەجێبەجێكردنی ئەوەی لەسەریەتی، كە رۆژانە 250 هەزار بەرمیلە، بەڵام ناتوانێت هەرێم ناچاربكات ئەوەی لەسەریەتی لە داهاتی دەروازە سنورییەكان رادەستی بكات.
هەروەها ئەو شیكەرەوە سیاسییە پێیوایە، تائێستا رێككەوتنەكانی ناوەند و هەرێم حیبری سەر كاغەزن و تائێستاش كێشەكان ماون و لەكاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، توندتردەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group