په‌رله‌مانتارێكی سائیرون: به‌ بێ كورد بودجه‌ په‌سه‌ند ناكرێت

24/02/2021 عێراق

نه‌وا
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی سائیرون ده‌ڵێت، ئامادەنین بەبێ کورد بودجە پەسەند بکەن.
ریاز مەسعودی ئه‌ندامی فراكسیۆنی سائیرون به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، ناتوانرێت یاسای بودجەی 2021ی عێراق بەبێ هیزە سیاسیە کوردیەکان پەسەند بکرێت، چونکە هێزە سیاسیەکان نایانەوێت لەم کاتەدا كه‌ وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو ده‌نێت کێشەی زیاتر بوروژێنن.
باسی له‌وه‌شكرد، جیا له‌ سائیرون هێزی سیاسی دیکەش هەن لە شیعە و سوننەکان کە نایانەوێت بەبێ کورد بودجە تێپەڕ بکەن، هەربۆیە دەکرێت بودجە تەنیا بە ڕێککەوتن لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەکاندا په‌سه‌ند بكرێت.
تائێستا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و بڕیاره‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا و له‌سه‌روبه‌ندی خستنه‌ ده‌نگدانی پڕۆژه‌یاساكه‌ شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group