نه‌وا
ئه‌رشه‌د لۆلانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: حكومه‌تی له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك حسابێكی بانكی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش گرنگی زۆری هه‌یه هه‌م بۆ سیستمی موچه وه‌رگرتن و هه‌م بۆ به‌ئه‌لكترۆنیكردنی سیسته‌می بانكی له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌رشه‌د لۆلانی به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى وتوه: له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا كه له ئێستادا حكومه‌ت به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك حسابێكی بانكی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: ئه‌مه‌بۆ ئه‌وه‌یه پاره‌ى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌و حساب بانكیه بێت و رێكخستنه‌وه بۆ موچه بكرێت، كه هه‌نگاوێكه بۆ به‌ئه‌لكترۆنیكردنی سیستمی بانكی و سیستمی موچه وه‌رگرتن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: هه موو فه‌رمانبه‌رێك كه حساب بانكی خۆی هه‌بو ئه‌وكات ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌شی لای حكومه‌ت هه‌یه‌تی ده‌خرێته سه‌رى، بۆیه ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر باش و گرنگه كه حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی ئه‌نجامی ده‌دات.