نه‌وا
10 موشه‌ك نران به بنكه‌ى ئاسمانى عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه له پارێزگاى ئه‌نبار و به‌پێى زانیاریه‌كان قوربانى لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10 موشه‌ك نراون به سه‌ربازگه‌ى عین ئه‌سه‌ده‌وه له پارێزگاى ئه‌نبار، كه هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى تێدایه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: به‌پێى زانیاریه‌كان موشه‌كه‌كان له ده‌وروبه‌رى بنكه ئاسمانییه‌كه كه‌وتوه‌نه‌ته خواره‌وه و قوربانى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، زه‌نگه‌كانى ئاگاداركردنه‌وه بۆ چونه ناو حه‌شارگه‌كانه‌وه داگیرساون.
لاى خۆشیه‌وه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاویكردوه‌ته‌وه: موشه‌كه‌كان جۆرى گراد بون و هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌كۆى هه‌ڵدانى موشه‌كه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردودا ئه‌مه دووه‌م هێرشى موشه‌كییه بۆ سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ى عێراق كه هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیان تێدایه و پێشتر هێرشى موشه‌كى كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژران و بریندار بون.