بەرهەم ساڵح: یادكردنەوەی راپەڕین بەوە دەكرێت كە كاربكەین بۆ بەرقەراركردنی حوكمڕانییەكی دروست

05/03/2021 عێراق

نەوا
بە بۆنەی ساڵیادی راپەرینەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، پێویستە بە كردەوە گەل سەرچاوەی هەموو دەسەڵات و شەرعیەتەكان بێت و خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەرجەستەكردنی بەها نیشتمانییە راستەقینەكان بكرێنە پێوەری كاركردن.
بەرهەم ساڵح لە پەیامەكەیدا رایگەیاندووە، راپەڕینی ساڵی 1991 ورەچەرخانێكی گەوره ‌و مانادار بوو، خەباتی خەڵك و پێشمەرگە ئاوێتەی یەكتر بوون بۆ كۆتایهێنان بە زوڵم و زۆداری.
سەرۆك كۆماری عێراق باسی لەوەشكردووە، پێویستە لەم یادەدا بەهاكانی راپەڕین بەرز رابگیرێن بە رێزگرتن لە داخوازی و مافەكانی خەڵك، بەكۆتایهێنان بە ناعەدالەتی و گەندەڵی، پێویستە بە كردەوە گەل سەرچاوەی هەموو دەسەڵات و شەرعیەتەكان بێت و خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەرجەستەكردنی بەها نیشتمانییە راستەقینەكان بكرێنە پێوەری كاركردن.
راشیگەیاندووە، یادكردنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە بەوە دەكرێت كە كاربكەین بۆ بەرقەراركردنی حوكمڕانییەكی دروست به ‌ئاڕاستەی تێپەڕاندنی قەیران و ئاستەنگەكان دوور لە ململانێ و بەرژەوەندی حزبی بەرتەسك و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران بە كردەوە، ئەمەش لە رێگای بەشداری راستەقینەی خەڵك و لەبەرچاوگرتنی داخوازییە رەواكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group