نه‌وا
به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند، 40 هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ی كه له عێراق ده‌ستگیركرابون، ئازادكراون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئێران.
مو‌سا عه‌لیزاده به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بۆ به‌غدا، حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه 40 هاوڵاتی ئێرانی كه ده‌ستگیركرابون ئازاد بكرێن.
وتیشی، ئه‌و زیندانیانه كه له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه به سێ ساڵ تا زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادراون، به‌هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌یان له خاكی وڵاته‌كه‌یان ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه بونه‌ته‌وه، بۆیه باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا بڕیاریدا به‌دواداچون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات.
راشیگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه‌وه سه‌رجه‌م زیندانیكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران سه‌ردانی به‌غدای كرد و چه‌ند رێككه‌وتنامه و لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق واژۆكرد.