ترامپ نیازی هێرش كردنە سەر چینی هەبووە؟

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رەتیدەكاتەوە پلانی هێرش كردن سەر چینی داڕشتبێت ئەو كاتەی سەرۆك بووە و دەڵێت، ئەوەی دەوترێت بێمانایە.
دۆناڵد ترامپ بە كەناڵی "نیوز ماكس"ی وتووە، هیچ نیازێكی هێرش كردنە سەر چینم نەبووە، ئەوەی دەوترێت كە من ویستوومە هێرش بكەمە سەر ئەو وڵاتە بێماناترین شتە تائێستا گوێم لێ بووبێت، هەمووان ئەوە دەزانن.
رونیشیكردووەتەوە، بەو پڕوپاگەندانە فەرماندەیەكی باڵای ئەمریكا دەیەوێت ئەو هەڵوێستە ئیحراجە تێپەڕێنێت كە بەهۆی بێ تواناییانەوە تووشیان بووە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان.
ئەمەش دوای وەدێت، پێشتر رۆژنامەی واشنتن پۆست" چەند بڕگەیەكی لەو كتێبە بڵاوكردەوە كە دوو رۆژنامەنوس بەناوەكانی "بۆب وودوارد و رۆبێرت كۆستا" نوسیویانە و تێیدا ئاماژەیان بەوەدراوە، مارك میلی سەرۆكی ئەركانی ئەمریكا دوو جار پەیوەندی بە هاوتا چینییەكەیەوە كردووە بۆ هێور كردنەوە بەهۆی ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لە چین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group