لە پێنج رۆژدا حەوت كەشتی لە گەروی هورمز كراونەتە ئامانج

48 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئاژانسی فارس نیوزی ئێران بڵاویكردوەتەوە، لەماوەی پێنج رۆژدا ئێران حەوت كەشتی لە گەروی هورمز كردوەتە ئامانج، بەمەش هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لەوماوەیەدا زۆرترین كەشتی نەوتیان كردوەتە ئامانج.
ئاژانسەكە لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، لەكاتێكدا سەرۆكی ئەمریكا رۆژانە بانگەشەی ئەوە دەكات كە گەروی هورمز هێشتا كراوەیەو لەژێر كۆنترۆڵی ئەمریكادایە، بەڵام هێزی دەریایی سەر بەسوپای پاسداران لە كەمترین ماوەدا زۆرترین كەشتی نەوتیی كردوەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی داتاكانی هێزی دەریایی بەریتانیاش دوو كەشتیی نەوتیی كوێتی و سێی ئیماراتی تەنها لە ماوەی چوار رۆژدا كراونەتە ئامانج دواتر دوو كەشتس تریش لەناو گەروی هورمزدا پەكخراون.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group