ریاڵ مەدرید كین و ئارنۆڵدی دەوێت

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا-
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، یانەی ریاڵ مەدرید نیازی ئەوەی هەیە گرێبەست پێشكەشی هەریەكە لە هاری كین هێرشبەری یانەی تۆتنهام و ترینت ئەلێكساندەر ئارنۆڵد بەرگریكاری یانەی لیڤەرپوڵ بكات.
رۆژنامەی دیڤینسا سێنتراڵ بڵاویكردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید نیازی ئەوەی هەیە گرێبەست لەگەڵ هاری كین بكات، ئەگەر هاتوو گرێبەست كردن لەگەڵ كیلیان مباپێ‌ و هالاند شكستی هێنا.
ئەوەش هاتووە، فلۆرەنتینۆ پێرێس سەرۆكی یانەكە نیازی ئەوەیە هەیە بۆ دەستەبەر كردنی تواناكانی كین یۆڤیچ و سیبایۆس و بڕێك پارە بداتە یانە ئینگلیزییەكە.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی لیڤەرپوڵ ئیكۆ ئاماژەی بەوەداوە، هەروەها یانە ئیسپانییەكە گرنگی بە تواناكانی ترینت ئەلێكساندەر ئارنۆڵد بەرگریكاری لای راستی یانەی لیڤەرپوڵ دەدات و ئەگەر یانە ئینگلیزییەكە رەزامەندی بدات ئەوا دەتوانێت 75 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی ئارنۆڵد دەستەبەر بكات، بەڵام بە دڵنیاییەوە داوای زیاتر دەكات.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، هەروەها یاریزانەكەش خۆی دەیەوێت تاقیكردنەوەیەكی تر بكات لە دەرەوەی ئینگلتەرا، بەتایبەتی ئەگەر بۆ یانەیەكی وەك ریاڵ مەدرید بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group