هاتووچۆی هەولێر شێوازی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل رووندەكاتەوە

29/11/2021

نەوا-
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ تابلۆی ئینگلیزی ئارەزوومەندانەیە، بەڵام تابلۆ نوێكەی عیراق كە هێشتا دەستی پێ نەكردووە ناچارییە و پێویستە هەموو شۆفێرێك بیگۆڕێت.
فازڵ حاجی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە كردووە، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ ئینگلیزی كە تابلۆیەكی نوێیە ئارەزومەندانەیە و لە ئێستادا كەس ناچار ناكرێت تابلۆكەی بگۆڕێت، هەركەس خۆی حەزی لێبێت دەتوانێت بیگۆڕێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو جۆرەی دیكە كە گرێبەستیان بۆ كردووە و لەگەڵ حكومەتی عێراق یەك دیزاینە، هێشتا دەستی پێ نەكردووە بەڵام ئەگەر دەست پێ بكات ئەوا ناچاری دەبێت و پێویستە هەموو شۆفێرێك بیگۆڕێت.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەبارەت بە شێوازی گۆڕینی تابلۆ رونیكردووەتەوە، كاتێك ئۆتۆمبێلێك ساڵانەكەی نوێ دەكاتەوە تابلۆی نوێی بۆ دەبەستن، هەروەها ئۆتۆمبێلە نوێكانیش لەكاتی بەستنی ژمارە تابلۆی نوێیان بۆ دەبەسترێت، هەركەسێكیش بیەوێت تابلۆكەی بگۆڕێت بە دیزاینە نوێیەكە دەبێت مۆڵەتەكەشی بگۆڕێت و بیكات بە نێودەوڵەتی، ئەوەش رسوماتەكەی 50 هەزار دینارە.   

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group