هۆشیار زێباری خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كرد

13/01/2022 عێراق

نەوا
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بۆ پۆستی سەرككۆماری عیراق كاندید كرد.
میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە هۆشیار زێباری فۆڕمی خۆ كاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لە پەرلەمان وەرگرتووە و پڕی كردووەتەوە.
هۆشیار مەحمود محەممەد زێباری لە 2ی كانوومی دووەمی 1953 لە دایكبووە و لە ساڵی 1976 بڕوانامەی زانستە سیاسییەكانی لە زانكۆی ئەردەن لە عەممان وەرگرتووە، ماستەریشی لە كۆمەڵناسی لە زانكۆی ئێكسس لە بەریتانیا بەدەستهێناوە.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە چەند خولێكە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری لایە، ئەو پۆستە بە پشكی خۆی دەزانێت و تاكە پاڵێوراویشی بەرهەم ساڵحە بۆ ئەوەی دوبارە ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار، بڕیایش بوو یەكێتی و پارتی لەو بارەیەوە كۆبونەوە بكەن و بگەنە رێكەوتن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ رێكەوتنێك نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group