بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە چین ئامرازەكانی گواستنەوەی گشتی قەدەغەكرد

15/01/2022 جیهان

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێی ئۆمیكرۆن، لەشارێكی چین ئامرازەكانی گواستنەوەی گشتی راگیران.
دوای ئەوەی لەشاری چوهای باشوری چین 7 حاڵەتی نوێی ئۆمیكرۆن تۆمار كران، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە وەك هەنگاوی یەكەم ئامرازەكانی گواستنەوەی گشتیان قەدەغە كردو هۆشداریشیانداوە بە دانیشتوانی شارەكە لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، لەوشارە یەك كەس بە ئۆمیكرۆن تۆماركراوە كە نیشانەی هەبوەو شەش كەسی تریش بێ نیشانە بون و هەڵگری ڤایرۆسەكە بون، هەروەها داواشیان لە دانیشتوانی چین كردوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك لە ماڵەكانیان بمێننەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەكانیشیان راگرتوەو چەندین كارگەشیان داخستوە بۆئەوەی رێگری بكەن لە بڵاوبونەوەی گۆڕاوە نوێیەكی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group