فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق مۆڵگەیەكی داعش دەكاتە ئامانج

14/05/2022 عێراق

لە پرۆسەیەكی هاوبەشی هێزەكانی عیراق و پێشمەرگە، هێزە ئاسمانییەكانی عیراق بۆردومانی چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، بەپێی زانیارییەكی وردی هەواڵگری لە رێگەی هەماهەنگی لەنێوان یەكەكانی دەزگای دژەتیرۆرو هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری شەشەم، پرۆسەیەكی هاوبەشیان ئەنجامداوە بۆ بەئامانجگرتنی چەكدارانی داعش.
شانەی ئەمنی عیراق بڵاویشیكردۆتەوە، فڕۆكەكانی F16 سەر بە هێزەكانی ئاسمانی عیراق ئەشكەوتێكیان بە چوار موشەك لەچیای قەرەچوغ كردۆتە ئامانج كە لەناویدا چوار چەكداری داعشی تیایدا بوەو لەدوای ئەو بۆردومانەش یەكەكانی هێزی پێشمەگە پشكنینی شوێنی بۆردومانەكەیان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group