سەدر داوای پەسەندكردنی یاسایەكی تر لە پەرلەمانی عیراق دەكات

28/05/2022 عێراق

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات، یاسای ئاسایشی خۆراك پەسەند بكەن.
بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر تیایدا هاتوە، دوای ئەوەی یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند كرا، لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەركە كە یاسایەك پەسەند بكات كە خزمەت و سودی راستەوخۆ بە گەل بگەیەنێت، ئەویش یاسای ئاسایشی خۆراكە بەبێ موزایەدەی حزبی و تائیفی و نەتەوەیی كە دوربكەوێتەوە لەتارمایی گەندەڵكاران.
سەدر راشیگەیاندوە، هیوامان بە خوداو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە كە تواناكانی خۆی بسەپێنێت بۆ دەركردنی یاساكە سەرەڕای ئاستەنگی حزبەكان و تۆماركردنی سكاڵا یاساییەكانیان بۆ ئەو یاسایانەی سودبەخشن بە تایبەت بۆ هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان و كوتلە نیشتمانییەكانی تر، ئەمڕۆ پێویستە لەسەر هەموان گەل لە نەهامەتییەكان دەبازبكەن و داواكانیان جێبەجێ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group