نەوا-
بە بۆنەی هاتنی جەژنی جەماوە، سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزدییەكان لە عیراق و جیهان دەكات.
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامەكەیدا هیوای خواست كە ئەم جەژنە ببێتە دەستپێكی شادییەكی چاوەڕوانكراو، كە تێیدا سەرجەم ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان بگەڕێنەوە، چارەنووسی بێسەروشوێن و ڕفێنراوان ئاشكرا بێت و ئارامی بۆ هەموو بنەماڵە ئێزدییەكان بگەڕێتەوە.
جەختی لەوەشكردەوە، عیراق نیشتمانی هەموو پێكهاتەكانە و ماف و كەرامەتی ئێزدییەكان تێیدا پارێزراو دەبێت، و مافی ژیانێكی ئارام و سەقامگیر بۆ هەمووان دەپارێزرا.