پلاسخارت پەیامی سیستانی گەیاندە سەركردەكانی عیراق

07/12/2022 عێراق

نەوا-
جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكان، لەشاری نەجەف كۆبۆوە.
پاش كۆبونەوەكە پلاسخارت لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: سەردانی نەجەفمان كردو لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە باسمان لەگرنگی دانایی و پشتوانییەكەی بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان لە عیراق و دەرەوە كردەوە.
وتیشی: دوای چوار ساڵ هەست دەكەم عیراقیم و بونم لێرە بۆ گرنگی پایەی شیعە لە عیراق و جیهان دەگەڕێتەوە، باسی سیاسەت ناكەین، بەڵام پەیامەكەی عەلی سیستانی تایبەتە بە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان لە عیراق و دەرەوە، بۆیە داوا لە سەركردە سیاسییەكان دەكەم هەنگاو بەو ئاڕاستەیە بنێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group