"بەغداو هەرێم لەسەر پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە دەگەنە رێككەوتن"

06/06/2023

نەوا-
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عیراق پێیوایە لە  دوو رۆژی داهاتودا لەبارەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە رێككەوتن دەكرێت و لەسەر چەند خالێك گەیشتونەتە رێككەوتون.
مەریوان دزەیی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی  عیراق بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: لەگەڵ كوتلەكانی دیكە لەسەر هەندێك خاڵی ناو پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتونەتە چارەسەرو تەنها هەندێك خاڵی جەوهەری ماون، پێشبینی دەكەن ئەوانەش چارەسەر بكرێن و بگەنە رێكەوتنی تەواو بۆئەوەی پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدان و پەسەند بكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: دەمانەوێت ئەو دەقەی لەلایەن حكومەتی فیدڕالیەوە رەوانەی پەرلەمان كراوەو پێشتر رێككەوتنی لەسەر كراوە هەمان دەق لەنێو یاسای بودجە جێگیر بكرێت و پەسەند بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group