نەوا -
بەڕێوەبەری گۆڕستانێكی ئیسرائیل ئاشكرای كردووە، بارودۆخ زۆر خراپە و لەماوەی 48 كاتژمێردا، تەرمی 50 سەربازیان بۆ هێناون بۆ ناشتن.
داڤید ئارۆن باروخ بەڕێوەبەری گۆڕستانی "شاخی هرتسل"ی سەربازیی رایگەیاندووە، بارودۆخ زۆر خراپە، هەموو كاتژمێرێك تەرمێك دەهێنن، داوایان كردووە كە ژمارەیەكی زۆر گۆڕ هەڵبكەندرێن.
بەڕێوەبەری ئەو گۆڕستانە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، تەنها لە گۆڕستانەكەیان لە ماوەی 48 كاتژمێردا 50 سەرباز نێژراون.
بەپێی زانیارییەكان، تاوەكو سوپای ئیسرائیل رێگە نەدات، ژمارەی سەربازانی كوژراو راناگەیەندرێت و سوپاش تاوەكو ئێستا كوژرانی 380 سەربازی راگەیاندووە.