فیدان: هەفتەی داهاتو گروپی كار دەستدەكات بە كۆبونەوەكانی

19/11/2023 جیهان

نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: لە ئێستادا وڵاتانی ئیسلامی لە رێگەی بەكارهێنانی هەمو ئامڕازە دیپلۆماسی و مرۆییەكانی بەردەستیان لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی غەزەدان.
وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاندوە، بە بەكارهێنانی هەمو ئامڕازە دیپلۆماسییەكانی بەردەستمان، بەتایبەتی بە كۆبونەوە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی ناوچەكە هەر لە ئەمریكای باشورو ئەفریقاو ئەوروپاو ئاسیاوە كە پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین دەكەن و دژ بە ستەمی ئیسرائیل دەوەستنەوە، لە نەتەوە یەكگرتوەكان و پلاتفۆڕمەكانی دیكەدا بەپێویستی دەزانین ئیسرائیل كۆتایی بەم چالاكی كوشتنە بهێنێت كە بەبێ جیاكاری ئەنجامی دەدات، ئەم قۆناغەی ئێستا قۆناغی پەنابردنە بۆ رێگای دیپلۆماسی.
فیدان، باسی لەوەشكردوە، گروپێكی كار هەیە كە لە حەوت وڵات پێكهاتوە لەهەفتەی داهاتوەوە نوێنەرانی ئەم وڵاتانەو وەزیرانی دەرەوەیان لە پایتەختی وڵاتە جۆراوجۆرەكاندا دەست دەكەن بە دیدار، لەلایەكی دیكەوە لە بڕیارەكەی لوتكەی ریازدا بانگەوازێك هەیە بۆ شكاندنی گەمارۆكانی سەر غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group