ئەمریكا 65 هەزار بۆمبی داوەتە ئیسرائیل

11/12/2023 جیهان

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەیان هەزار تۆن تەقەمەنی داوە بە ئیسرائیل، بۆئەوەی سوپای ئیسرائیل لە هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەزە بەكاریان بهێنێت.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە كە لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە، ئەمریكا 15 هەزار بۆمب و 50 هەزار گولـلـە تۆپی رەوانەی ئیسرائیل كردوە، هەربۆیە بەرزبونەوەی ژمارەی كوژراوان لە غەزە پرسیاری لەبارەی بەرپرسیارێتی ئەمریكا سەبارەت بە دەستەبەركردنی پاراستنی گیانی خەڵكی مەدەنی لە غەزە وروژاندوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتەكەی جۆ بایدن لەهەمبەر دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل روبەڕوی فشاری زیاتر بوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group